رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: له‌سه‌دا 9ـی خه‌ڵكی عێراق دوو ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دانیشتوانی عێراق له‌سه‌دا 9ـی ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، به رێژه‌ی له سه‌دا 9ـی دانیشتوانی عێراق هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، كه ئه‌مه رێژه‌یه‌كی كه‌مه.
داواشیكرد، كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێژه به‌رز بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌و ئاسته‌ی به‌رگری له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی دروست بكات.
تا ئێستا له گشت پارێزگاكانی عێراق 2.065.127 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه، 23.399 كه‌س به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 166 كه‌سیش له یه‌كه‌كانی چاودێری چڕ خه‌وێندراون.