"خۆپیشانده‌ران دووباره هه‌ڵده‌كووتنه‌وه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌به‌غدا"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵێكی دیكه‌یاندا بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌به‌غدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران سه‌ر به‌و پارت و هاوپه‌یمانانه‌ن كه له هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌م ده‌رنه‌چوون، له‌هه‌وڵدان دووباره هه‌ڵبكووتنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا.
راشیگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان رێگریان له خۆپیشانده‌ران كرد و ناچار كران بۆ شوێنی مانگرتنیان بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو (5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزه ئەمنییەکان روویدا و خۆپیشاندەران هەوڵی چوون بۆ ناوچەی سەوزیان دا، له ئه‌نجامدا هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕوویان بووونه‌وه و چه‌ندین كه‌س له خۆپیشانده‌ران برینداربوون و كه‌سێكیش كوژرا.
به‌هۆی پێكدادانی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخست، هێزێکی ئەمنیی زۆریش بڵاوەیانیپێكرد، دواجار خۆپیشانده‌رێك كوژرا و زیاتر له 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه و ئه‌نجامه‌كانی هەڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی 7ی تشرینی یه‌كه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، یش، به دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا هه‌واڵی برینداربوونی كازمی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر خۆی و شانه‌ی ئه‌منی عێراقیش برینداربوونی كازمییان ره‌تكرده‌وه.