مسته‌فا كازمی و شاندی پارتی گرنگترین پرسه‌كانی رۆژ تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كازمی پێشوازیی له شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، كه به سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری ئێستا له به‌غدایه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شاندی پارتی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركرده‌كانی پارتیی به كازمی گه‌یاند، به‌بۆنه‌ی رزگاربوون و سه‌لامه‌تبوونی له‌و ده‌ستدرێژییه تیرۆرستییه تاوانكاریه‌ی به‌م دواییانه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كرده ئامانج.
شاندی پارتی ده‌ستخۆشی ئه‌و قه‌باره گه‌وره‌یه‌ی ئیدانه‌كردنی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی كرد، كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوان وه‌ستانی خۆیان شانبه‌شانی گه‌ل و حكومه‌تی عێراق له دژی ئه‌و جۆره كرده‌وه تاوانكارییانه نیشاندا، كه شێواندنی سه‌قامگیری وڵات ده‌كه‌نه ئامانج.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكاریی سیاسی كرا و جه‌ختیش له‌سه‌ر گرنگیی پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی كرایه‌وه، كه بتوانێت رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییاته ئه‌منییه‌كان ببێته‌وه، یاسا بكاته سه‌روه‌ر، پارێزگاری له ئاسایشی هاووڵاتیان بكات و هه‌وڵی زیاتر بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان بدات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه، شاندی پارتی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی را و بۆچوونه‌كانی لایه‌نه عێراقییه‌كان به سه‌ردانێك له به‌غدایه و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و سه‌ردانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رچاوڕوونی و قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی عێراق و دواتر به تێڕوانینێكی گشتییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامی دیدار و گفتوگۆكان بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی و ته‌نانه‌ت بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بخه‌نه‌ڕوو، دواتر له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و تێگه‌یشتنه، هه‌وڵ بدرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی له نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌نجامبدرێت و پاشان هه‌ندێك بڕیار بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان بدرێن.
H.B