لیتوانیا باری له‌ناكاوی له سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێلارووس راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی لیتوانیا باری له‌ناكاوی له سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتی بێلارووس له‌و كه‌مپانه‌ی په‌نابه‌ران راگه‌یاند، كه ده‌كه‌ونه دیوی وڵاته‌كه‌ی.
له یاداشتێكدا كه له په‌رله‌مانی لیتوانیا خراوه‌ته روو، هاتووه: "باری له‌ناكاو پێویسته بۆ به‌كارهێنانی رێكاری تایبه‌ت له‌پێناو كۆتاییهێنان به هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدار، كه خۆی له شه‌پۆلی په‌نابه‌رانی بیانی‌دا بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌بینێته‌وه".
ئه‌نگیردا سیمۆنیت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته گوتی: "رێكاره‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێكیش ده‌گیرێنه‌به‌ر، كه هه‌وڵ بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران بدات".
ره‌شنووسی بڕیارنامه‌ی باری له‌ناكاو، كه له نیوه‌شه‌وی ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت، رێگه به پاسه‌وانانی سنوور ده‌دات، "رێكاری توندوتیژی جه‌سته‌یی و رقی ده‌روونی به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی به‌كاربهێنن، له‌پێناو رێگریكردن له په‌نابه‌ران بۆ هاتنیان بۆ ناو وڵات".
هه‌روه‌ك بڕیارنامه‌كه ره‌وتی هاتووچۆ به قووڵایی 5 كیلۆمه‌تر له‌ناو خاكی لیتوانیا له سه‌ر سنووری بێلارووس به‌بێ پرسكردن به پاسه‌وانی سنوور قه‌ده‌غه ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌توانن مۆبایل له په‌نابه‌ران وه‌ربگرن و رێگری له گردبوونه‌وه‌ی گشتی له نزیك سنوور و له‌ناو كه‌مپه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا مینسك به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه په‌نابه‌رانی نایاسایی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فغانستان و ئه‌فریقیا بۆ په‌ڕینه‌وه له سنوور به‌ره‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا هان ده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و سزایانه‌ی به‌م دواییانه ئه‌وروپا به‌سه‌ر بێلارووسدا سه‌پاندووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B