"خاوەن پێداویستی تایبەت دەرماڵەی خانەنشینبوون وەردەگرن"

"لە بەرژوەندی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بە دەنگی 70 ئەندامی پەرلەمان پەسەند كرا"
"خاوەن پێداویستی تایبەت دەرماڵەی خانەنشینبوون وەردەگرن"
"خاوەن پێداویستی تایبەت دەرماڵەی خانەنشینبوون وەردەگرن"

K24- هه‌ولێر:

په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی لەسەر دەنگدان و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەك ده‌كات، له‌وانه‌ هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی  خاوەن پێداویستی تایبەتەكانی ناردەوە پەرلەمان و لە بەرژوەندی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بە دەنگی 70 ئەندامی پەرلەمان پەسەند كرا.

مەم ئەسكەندەر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، لەمەو دوا ئەو فەرمانبەرانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن خانەنشین دەكرێن دوو لەسەر سێی دەرماڵەی خاوەنپێداویستی تایبەت وەردەگرن.

ھەدیە موراد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان  رایگه‌یاند، یەكێكی دیكە لە كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بوو بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یاسای ونبووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستان بوو کە لە بەرژەوەندی ئێزیدییەكان ھەموار دەكرێتەوە  كە لە ھێرشی داعش بۆ سەر شنگال بێسەروشوێننكراون.

پەرلەمانی كوردستان لەم دانیشتنە ھەردوو  پرۆژە یاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی و بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان  پەسەندكرد، بڕیاریشە ھەردوو یاساكە دوای دەرچونیان بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە كە پرۆژەی بەرھەمھێنانی شەتڵ و بنەتۆ بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ زیادكردنی بەرھەم گرنگ دەبێت.