مەزڵووم عەبدی: رووسیا و ئه‌مه‌ریكا دژی هێرشی توركیان

"تورکیا ناتوانێت هیچ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامبدات"
مه‌زڵوم عه‌بدی، فەرماندەی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات
مه‌زڵوم عه‌بدی، فەرماندەی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات

K24 - هه‌ولێر:

فەرماندەی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، رووسیا و ئەمه‌ریکا ئەوانی دڵنیاکردووه‌تەوە لەوەی دژی هەر ئۆپەراسیۆنێک دەوەستنەوە، تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامی بدات.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاشكرای كرد، ئەگەر تورکیا رەزامەندی لە رووسیا و ئەمه‌ریکا وەرنەگرێت، ناتوانێت هیچ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامبدات، بۆیە دەزانن تورکیا هێشتا رەزامەندی وەرنەگرتووە.

فەرماندەی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات دەشڵێت، رووسیا و ئەمه‌ریکا ئەوانی دڵنیاکردووه‌تەوە لەوەی رێگە بە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی نوێی تورکیا نادەن.