تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە بازاڕێكی گەرم بۆ مۆدێله‌كان

K24 - هه‌ولێر:
لەم ساڵانەی دواییدا ژماره‌یه‌ك كه‌س لە باشووری كوردستان دەستیان بردووە بۆ كاری مۆدێلی بە شێوەی جیاواز، زۆرێك لەوان چالاکییەکانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكەنەوە، ئەمەش وایكردووە دووچاری رەخنەی زۆر ببنەوە، كۆمەڵناسێك سه‌باره‌ت زه‌قبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئەم جۆرە مۆدێلانە دەبنە ھۆكار بۆ چاولێكەری ناو گەنجان و دوورکەوتنەوە لە داھێنان و كار، یاریدەدەری بەرێوبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیش لەو بڕوایەدایە ھاووڵاتیان خۆیان ھۆكارن بۆ بەرزكردنەوەی پێگەی مۆدێلەكان.
دەركەوتنی كچان و كورانی مودێل لە ناو كۆمەڵگه‌ی كوردی و رووتێكردنی گەنجان بۆ ناو ئەم بەشەی كۆمەڵگه، وەك زۆربەی خەڵك دەڵێن ھیچ ئامانج و پرۆگرامیكیان بۆ پێشخستنی كۆمەڵگه نییە، تەنیا بووەتە جێگه‌ی سەرنج، کۆمەڵناسێك ئاشكرای كرد، كەسانێك كە بە ناوی مودێل ئەگەر ھاتوو دابونەریتی كۆمەڵگه‌ی خۆیان نەپارێزن؛ نەك پێشكەوتن درووست ناكه‌ن، بەڵكو جۆرێكه لە دواكه‌وتوویی.
چیمەن فەیزوڵڵا، کۆمەڵناس گوتی: "ئه‌م چه‌شنه مۆدێلانه‌ی كه ده‌ستنیشان كراون، نه له‌سه‌ر بنه‌مای ستانداردێكی جیهانی و نه له هیچ لایه‌كه‌وه هه‌ڵبژێردراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ هۆشیاریییه‌ك له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌دیناكرێت".
گوتیشی: "هه‌ر كه‌سێك و له هه‌ر جێگایه‌ك بیه‌وێت، خۆی پێوه‌رێكی بۆ خۆی داناوه و خۆی به مۆدێلێك ناساندووه، كه ئه‌و جۆره مۆدێلانه دیار نییه، سه‌رمایه‌كانیان له كوێوه ده‌ستده‌كه‌وێت، ئایا سیسه‌تمێكی مافیاگه‌رایی له‌م چه‌شنه مۆدیلانه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆچی رێگری لێناكرێت، بۆچی سنووردار ناكرێت".
دەركەوتنی كچانی مۆدیل وەک نەریتێکی كۆمەڵگه و پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی لە چەند ساڵی رابردوودا بووه‌تە جێگەی پرسیار، ئاری رەفیق، یاریدەدری بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتانیش لەو بڕوایەدایە تاكەكانی كۆمەڵگه ھۆكارن بۆ بەرزكردنەوەی پێگەی ئەو جۆرە كەسانە.
بابەتی جوانی و سەرنجڕاكێشی لە ھەموو دونیا ھەواداری زۆرە و مۆدێلەكان لە بوارە جۆراوجۆرەكان كار دەكەن، زۆرجار بوونەتە ھاندەر بۆ یارمەتی مرۆڤایەتیش، لە ھەرێمی كوردستانیش ھاوڵاتیان خۆیان لەلایەك نیگەرانن لە تەشەنەکردنی ئەم دیاردەیە و لەو بڕوایەدان بووەتە مەترسی بۆ چاولێكەری زیاتر لە ناو توێژی گەنجان و دووریان دەخاتەوە لە داھێنان، لە ھەمان كاتیش‌دا ھەر به‌شێك له تاكەكانی كۆمەڵگه‌ی كوردیش پاڵنەری ئەو مۆدیلانەن و زۆر جاریش پشتگیریان دەكەن.