وزەی رووسیا: بەمەرجی هەماهەنگی لەگەڵ گازپڕۆم پاڵپشتی لە هەناردەی گازی رووسی دەکەین

"پێویستە لەگەڵ کۆمپانیای روسنەفت هەماهەنگی بکەن"

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی وزەی رووسیا رایگەیاند، پاڵپشتی لە بیرۆکەی کۆمپانیای روسنەفت بۆ هەناردەکردنی گازی سرووشتی دەکەن، بەڵام بەو مەرجەی لەگەڵ کۆمپانیای گازپڕۆم لەبارەیەوە رێکبکەوێت.

نیکۆلای شۆلگینۆڤ، وەزیری وزەی رووسیا رایگەیاند، پاڵپشتی لە بیرۆکەی کۆمپانیای روسنەفت بۆ هەناردەکردنی گازی سروشتی دەکەن، بەڵام پێویستە لەگەڵ کۆمپانیای روسنەفت هەماهەنگی بکەن، چونکە مافی هەناردەکردنی 10 ملیار مەتر سێجا گازی سرووشتیان بۆ ئەوروپا هەیە.

وەزیری وزە دەشڵێت، پێیانوایە لە 2023 بۆ 2024 بەرهەمی نەوتی رووسیا بۆ 560 ملیۆن تۆن بەرزدەبێتەوە، کە ئەرکیان ئەوەیه‌ گەرەنتی توانای رکابەری بەرهەمەکانیان لە بازاڕە جیهانییەکان بکەن، نەک تەنیا چاودێری ژمارەکانی بەرهەمهێنان بکەن.