وەزیری وزەی تورکیا: ناوچەیەکی نوێی گازیمان لە دەریای رەش دۆزیوه‌تەوە

"لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامێکی گرنگی بە دواداگەڕانی گاز لە دەریای رەش رادەگەیەنین"
توركیا له‌ ده‌ریای ره‌ش ناوچه‌یه‌كی گازی دۆزیوه‌ته‌وه‌
توركیا له‌ ده‌ریای ره‌ش ناوچه‌یه‌كی گازی دۆزیوه‌ته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

فاتح یۆڵماز، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگه‌یاند، وڵاتەکەیان لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامی بەدواداگەڕانێکی گرنگی گازی سروشتی لە دەریای رەش رادەگەیەنێت.

وەزیری وزە دەڵێت، لە هەر 81 پارێزگاکەی تورکیا گاز بەکاردەهێنن، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامێکی گرنگی بە دواداگەڕانی گاز لە دەریای رەش رادەگەیەنین، کە بەمەش بڕی یەدەگی گازی دۆزراوە لە دەریای رەش زیاد دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەکانی پێشوو وەزیری وزە تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو، ناوچەیەکی گازیان لە کێڵگەی گازی ساکاریا لە دەریای رەش دۆزیوەتەوە، یەدەگەکەی بە 540 ملیار مەتر سێجا دەخەمڵێندرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد، سەرەڕای فراوانکردنی پرۆسەی گەڕان بە دوای وزە، لە ساڵی 2023 دەست بە بەکارهێنانی گازی سروشت لە دەریای رەش دەکەن.