رێبوار بابكه‌یی: كۆچی گه‌نجان په‌یوه‌ندی به ئازادی راده‌ربڕینه‌وه نییه
K24 – هه‌ولێر:
رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ره‌وه‌ندی كورد له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، هۆكاری كۆچی گه‌نجانی كورد بۆ ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی نییه به ئازادی راده‌ربڕین و ململانێی چه‌كدارییه‌وه و شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌چێته پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس.
رێبوار بابكه‌یی له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی ستراتیژی كوردستان24، سه‌باره‌ت به هۆكاری كۆچی گه‌نجانی كورد بۆ ده‌ره‌وه گوتی: هۆكاری زۆر هه‌ن بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی گه‌نجان. هه‌رێمی كوردستان به ده‌ر نییه له ململانێكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی گه‌نجی ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه جیاده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ئه‌وه‌یه، هۆكاری سیاسی و جه‌نگ و نه‌بوونی ئازادی راده‌ربڕین پاڵنه‌ر نین، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵ به خه‌ڵكی ئێمه بنێت بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵكو هۆكاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێك هۆكاری تایبه‌تی هۆی سه‌ره‌كی چوونه ده‌ره‌وه‌ن.
گوتیشی: وه‌ك لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2020 له یادداشتێكدا داوامان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه بكرێت به ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان، له 25ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020 به ئاماده‌بوونی پێنج وه‌زیری تایبه‌ته‌وه دانیشتنه‌كه كرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی پشێوی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار له ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات و به هۆی ئه‌و ته‌پڵ لێدانه‌ی روویدا، رێگه نه‌درا دانیشتنه‌كه وه‌ك خۆی به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا گریان و شیوه‌ن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پرسه وتیان بابه‌ته‌كه گرنگ نییه، كاتێك من وه‌ك خۆم تكام لێده‌كردن با دانیشتنه‌كه به‌رده‌وام بێت و ئه‌و پرسه به‌ڕێوه‌بچێت.
روونیشیكرده‌وه، رێككه‌وتنی جنێڤی 1951ی تایبه‌ت به مافی په‌نابه‌ران هه‌یه و پێویسته به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران بكرێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی له بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا ده‌گوزه‌رێت، به‌ده‌ره له‌و رێككه‌وتنه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌ك شاندی په‌رله‌مان كه ده‌یانه‌وێت بچنه ناوچه سنوورییه‌كانی پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و په‌نابه‌رانه چه‌نده مافیان له‌به‌رچاو گیراوه و رێگه‌چاره‌ی یاسایی چییه و چۆن ده‌توانین له مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌مبكه‌ینه‌وه و ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستی بگه‌ڕێته‌وه چۆن بتوانین هاوكاری بكه‌ین.
رێبوار بابكه‌یی، باسی له‌وه‌شكرد، رۆژانه خه‌ڵكی ئێمه له ناوچه سنوورییه‌كان په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی رابردوودا 56 كه‌سمان گه‌ڕانده‌وه، كه ئه‌گه‌ر به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بوایه ئێستاش له ژێر چه‌پۆكی گرووپه چه‌كداره‌كان بوون له ئه‌عزاز، ئێمه هه‌زاران كه‌سمان له سه‌رده‌می كۆرۆنا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و خه‌ڵكه‌ی چووه‌ته ئه‌وێ لانیكه‌م وه‌ك مرۆڤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و له‌گه‌ڵ لایه‌نه مرۆییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گفتوگۆ له باره‌یانه‌وه بكه‌ین.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و نووسینگانه‌ی هه‌ن، به ئاشكرا ڤیزای بێلاڕووسیان بۆ په‌نابه‌ران وه‌رگرتووه و بۆ رێگرتن له‌و كاره داوامان كردووه، وه‌زیری ناوخۆ بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له باره‌وه بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له ساڵانی رابردوو، هه‌ندێك خه‌ڵك له ئۆپۆزیسیۆن و له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا، خه‌ڵك به گشتیی و گه‌نج به تایبه‌تی له‌م وڵاته بێ ئومێد بكه‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی بێئومێدكردنی گه‌نجانه.
دووپاتیشیكرده‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا پشت به رێككه‌وتنی جنێڤ نابه‌ستێت و رێكاره‌كانی توند كردووه. دڵنیاین كاتێك خه‌ڵكی ئێمه ده‌چنه ئه‌وروپا له ناوچه سنوورییه‌كان رووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی ده‌بنه‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا، رێبوار بابكه‌یی، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، یه‌كێتی ئه‌وروپا بزانێت هه‌ر كه‌سێك خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، مافی په‌نابه‌ری پێ نادات، چونكه یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌زانێت لێره ده‌رفه‌ت هه‌یه و ئازادی هه‌یه و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات هه‌یه و هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت و سیستمی هه‌رێمه‌كه دیموكراتییه.