عێراق بۆ گهیشتن به مۆندیال رووبهڕووی سووریا دهبێتهوه
لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناغی کۆتایی هێشتا بەدوای یەکەمین سەرکەوتن دەگەڕێت و لە گەڕی پێنجەم میوانداری سوریا دەکات، لەکۆی پازدە یاریی فەرمی نێوانیان سووریا تەنیا جارێک لە عێراقی بردووەتەوە، لە چەند یارییەکی پێشوو شێرکۆ کەریم تاکە یاریزانی کورد بوو لە هەڵبژاردەکە بەڵام ئەمجارە ژیلوان حەمەد و رێبین سۆلاقاش بانگهێشت کراون.
هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی یەکەم بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە یەکسانبوونی سێ یاریی لە خانەی پێنجەم دەبینرێت، لەبەرامبەردا سووریا لە خانەی شەشەم و کۆتاییە و تەنیا خاڵێکی بەرامبەر ئیمارات بەدەستهێنا و دواتر سێ یاریی بەرامبەر ئێران و کۆریای باشوور و لوبنان دۆڕاند.
ئەمجارە دوو ئەستێرەی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کراون، شێرکۆ کەریم و ژیلوان حەمەد جارێکی دیکە لە پێکهاتەی دیک ئادڤۆکاتی راهێنەری هۆڵەندی دەبن و ڕیبین سۆلاقاش ئهستێرهیهكی دیكهی كورده كه بۆ یارییهكهی ههڵبژاردهی عێراق بانگهێشت كراوه.
عێراق مێژوویەکی پڕ سەرکەوتنی بەرامبەر سووریا هەیە و لە کۆی 15 یاریی فەرمی نێوانیان سووریا تەنیا جارێک لە عێراقی بردووەتەوە.
تاکە سەرکەوتنی سووریا لە ساڵی 2012 بوو ئەوکاتەی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانییەتی رۆژئاوای ئاسیا رووبەڕوو بوونەوەو ئەو کاتە سووریا بە گۆڵێکی ئەحمەد ساڵح سەرکەوتن و ناسناوەکەی پێشکەشی وڵاتەکەی کرد.
عێراق و سووریا لە مێژوویاندا 32 یاریی فەرمی و دۆستانەیان بەرامبەر یەکتر کردووە، لە نێوانیاندا سووریا پێنج بردنەوەی بەدەستهێناوە و عێراقیش 17 جار لە دراوسێکەی بردووەتەوە و لە 10 یاریشدا یەکسان بوونە.
گەورەترین سەرکەوتنی عێراق بەرامبەر سووریا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1975 ئەوکاتەی لە جامی فەلەستین لە توونس بەیەکگەیشتن و عێراق بە چوار گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.