كرملین: تۆمه‌تباركردنی رووسیا به كێشه‌ی په‌نابه‌ران نابه‌رپرسیارانه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی كرملین تۆمه‌ته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندای ره‌تكرده‌وه، كه رووسیای به به‌رپرسیاری قه‌یرانی په‌نابه‌ران له ناوچه سنوورییه‌كانی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا تۆمه‌تبار كردبوو.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، دمیتری بیسكۆڤ، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، ئێمه بڕوامان وایه لێدوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا و تۆمه‌تباركردنی ئێمه به درووستكردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران "ره‌فتارێكی نابه‌رپرسانه‌یه".
گوتیشی: رووسیا ئه‌و لێدوانانه ره‌تده‌كاته‌وه و به هیچ جۆرێك قبووڵكراو نین.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس