پۆڵه‌ندا 50 په‌نابه‌ری ده‌ستگیركرد
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 50 په‌نابه‌ریان ده‌ستگیركردووه، كه به نایاسایی له 24 كاتژمێری رابردوودا له بێلاڕووسه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته ناو خاكی پۆڵه‌ندا.
پۆلیس ئاشكرایكردووه، به وردی به دوای هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا ده‌گه‌ڕێن، كه ده‌رفه‌تیان بۆ هه‌ڵكه‌وتووه و سنووریان به‌زاندووه.
توماش كروبا، گوته‌بێژی پۆلیس له ناوچه‌ی بودلاسكی پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، زیاتر له په‌نجا په‌نابه‌ر له نزیكگ بیالڤییزا ده‌ستگیركراوون، ئه‌و په‌نابه‌رانه به نایاسایی سنووریان به‌زاندووه.
هاوكات وه‌زیری به‌رگری پۆڵه‌ندا، ماریۆس بلاشچاك، به رادیۆی پۆڵه‌ندای راگه‌یاندووه، ره‌وشه‌كه ئارام نییه، گرووپی بچووك له په‌نابه‌ران هه‌وڵی به‌زاندنی سنووری یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها وتی: به‌ر له دوو رۆژ كۆمه‌ڵێكی زۆر له په‌نابه‌ران له نزیك كوزنیكا بیالوستوكا و لێره و له‌وێوه هه‌وڵیانداوه سنوور ببه‌زێنن، به‌ڵام ئێستا ئێمه سه‌روكارمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه بچووكانه‌یه كه له یه‌ك كاتدا و له چه‌ند شوێنێكه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سنوور و ده‌یانه‌وێت سنوور ببه‌زێنن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری پۆڵه‌ندا ره‌خنه‌ی له بێلاڕووس گرتووه و ئه‌وه‌شی وتووه: به‌رپرسانی بێلاڕووس په‌نابه‌ره‌كان ده‌ترسێنن بۆ ئه‌وه‌ی ناچار بن سنووری پۆڵه‌ندا ببه‌زێنن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری پۆڵه‌ندا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دوو كورته ڤیدیۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه كه‌سێكی چه‌كدار به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه ته‌قه ده‌كات و په‌نابه‌ره‌كان ده‌ترسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی روو بكه‌نه پۆڵه‌ندا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس