گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه له‌باره‌ی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ده‌دات

K24 – هه‌ولێر:
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی هه‌ولێر به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ده‌فته‌ری چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان دروست ده‌كه‌ن و تابلۆی زمانی ئینگلیزی ده‌به‌ستن، ده‌توانن له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش بیبه‌ستن و لێی نه‌كه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، تا ته‌واو بوونی ماوه‌ی ئه‌و ده‌فته‌ره بۆیان هه‌یه تابلۆكانیان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستن، كه ئه‌و ماوه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه بۆیان دیاری ده‌كرێت.
روونیكرده‌وه، پرسی به‌ستنی تابلۆی بیانی، په‌یوه‌ندی به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌باره‌ت به گۆڕینی تابلۆی سه‌رتاسه‌ری نییه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەوانەی دەیانەوێت تابلۆی ئوتومبێلەکانیان (بەئارەزوومەندانە) بگۆڕن بۆ باریک و بەزمانی ئینگلیزی، دەتوانن مامه‌ڵه‌ی گۆڕینی تابلۆکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ئەنجام بدەن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێره:
سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێرانی بەڕێز، بەتایبەتی ئەوانەی دەیانەوێت تابلۆی ئوتومبێلەکانیان (بەئارەزو مەندانە) بگۆڕن بۆ باریک و بەزمانی ئینگلیزی، ئاگادار دەکەینەوە کەوا دەتوانن مامه‌ڵه‌ی تابلۆکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ئەنجام بدەن.
ئه‌ویش لە دوای دەرهێنانی (دەفتەری خروجیە) لە گومرگی هەولێر بۆ ئوتومبێلەکانیان، بە پێچەوانەی ئەو ڕێكکاره هەر هاووڵاتیەک لە خۆیەوە بچێت دەستکاری تابلۆی ئۆتومبێلەکەی بکات، یان لەکەمالیاته‌كانی ئوتومبێل تابلۆکەی بگۆڕێت، توشی سزادان دەبێت به بڕی یه‌ك ملیۆن دینار.