ئێران: درۆنه‌كان دڕكن بۆ ناو چاوی دووژمنان
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی سوپای پاسداران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسرائیل ته‌خت و وێران ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران.
عه‌نید حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی سوپای پاسداران رایگه‌یاند، پێویست به‌وه ناكات قسه له‌سه‌ر تواناكانی تاران بكرێت، دووژمنه‌كان هه‌موو شتێك له‌مباره‌یه‌وه ده‌زانن، بۆیه به‌رده‌وام داوای گفتوگۆ له‌باره‌ی توانا مووشه‌كییه‌كانی ئێران ده‌كرێت، ده‌یانه‌وێت سنوورێك بۆ ئه‌و توانایانه ده‌بنێن.
راشیگه‌یاند، ساڵانێك هه‌وڵیاندا پێشكه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بوه‌ستێنن، قه‌ده‌غه‌ی كڕینی چه‌ك و فڕۆكه‌یان كرد، دواجار هیچ ده‌ره‌نجامێكی نه‌بوو.
جه‌ختیكرده‌وه، درۆنه‌كانی ئێران دڕكن بۆ ناو چاوی دووژمنان.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی ده‌ست به هێرشكردنه سه‌ر ئێران بكه‌ن، ئه‌وا كۆتایی ئه‌و شه‌ڕه به‌ده‌ستی تارانه‌وه ده‌بێت.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكات، ته‌خت و وێرانیان ده‌كه‌ین، تاكه وڵاته له جیهان كه كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی له‌باره‌ی كۆتایی ئێران ده‌به‌ستێت، به‌رده‌وامیش هه‌ڕه‌شه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له‌ناو بچێت، كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ته‌نیا خه‌رجییه‌كی زۆری تێده‌چێت.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم