وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا: رێگه به كۆچبه‌ران ناده‌ین بپه‌ڕنه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا
K24 – ھەولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ـی نۆڤێمبه‌ری 2021 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه به كۆچبه‌ران ناده‌ین له سنووره‌كانی بێلارووسه‌وه بچنه ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان.
لۆكاشا یاسینا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، دۆخی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ بێلارووس ئاساییه، له شه‌وی رابردوو هیچ هه‌وڵێك بۆ په‌ڕینه‌وه نه‌دراوه.
راشیگه‌یاند، به‌رده‌وام به هاوڕێ بێلارووسه‌كانمان ده‌ڵێین ده‌توانین هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كۆچبه‌ران ره‌وانه بكه‌ن، جیا له‌مه هیچی دیكه‌مان پێناكرێت.
له‌ماوه‌ی رابردوودا پۆڵه‌ندا 600 حاڵه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی له سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ بێلارووس تۆمار كردووه، كه ئه‌وان كۆچبه‌ری نایاسایین له مینسكه‌وه ده‌یانه‌وێ بگه‌ن به ولاتانی ئه‌وروپایی.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو پۆلیسی پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، 50 په‌نابه‌ریان ده‌ستگیركردووه، كه به نایاسایی له بێلاڕووسه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته ئاشكرایكرد، به وردی به دوای هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا ده‌گه‌ڕێن، كه ده‌رفه‌تیان بۆ هه‌ڵكه‌وتووه و سنووریان به‌زاندووه.
توماش كروبا، گوته‌بێژی پۆلیس له ناوچه‌ی بودلاسكی پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، زیاتر له په‌نجا په‌نابه‌ر له نزیك بیالڤییزا ده‌ستگیركراوون، ئه‌و په‌نابه‌رانه به نایاسایی سنووریان به‌زاندووه.