سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق: ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ساخته‌كاری له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ئه‌نجام نه‌دراوه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی خۆپیشانده‌رێك له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا به‌رده‌وامه كه له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو كوژرا.
راشیگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به چاودێری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن.
رۆژی (5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزه ئەمنییەکان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا روویدا و خۆپیشاندەران هەوڵی چوون بۆ ناوچەی سەوزیاندا، له ئه‌نجامدا هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و كه‌سێك كوژرا و چه‌ندینی دیكه‌ش له خۆپیشانده‌ران برینداربوون.
لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه و ئه‌نجامه‌كانی هەڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقی رایگه‌یاند، ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه.