هه‌ندرێن گۆڵبارانی سۆرانی كرد و گه‌ڕایه‌وه لوتكه
له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان 3 یاریی دیكه به‌ڕێوه‌چوون، یانه‌ی هه‌ندرێن گۆڵبارانی سۆرانی كرد و گه‌ڕایه‌وه لوتكه‌ی خوله‌كه.
هه‌ندرێن ـ سۆران
یانه‌ی هه‌ندرێن له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی یانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی سۆرانی كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه و به دیاریكراوی له خوله‌كی 2 ماجید راشید ئاسیستێكی بۆ هێمن نازم كرد و مایسترۆیه‌كه‌ی هه‌ندرێنیش گۆڵی یه‌كه‌می له یارییه‌كه تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 33، ئه‌مجاره‌یان هێمن نازم ئاسیستێكی كرد و ماجید راشید گۆڵی دووه‌می هه‌ندرێنی كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر سۆران دوو هێنده لێ‌كرد.
له ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، هه‌ندرێن برینه‌كانی سۆرانی قوڵتركرده‌وه كاتێك حوسێن ئیبراهیم له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا به مووشه‌كێك گۆڵی سێیه‌می هه‌ندرێنی تۆمار كرد.
دواتر یاسڕ قاسم یاریزانی یانه‌ی داڵكورد كه ئه‌م وه‌رزه به خواستن یاری بۆ هه‌ندرێن ده‌كات گۆڵی چواره‌میشی تۆمار كرد و تروسكایه‌ك ئومێدی بۆ سۆران نه‌هێشته‌وه.
یانه‌ی هه‌ندرێن به كۆی 6 یاری ئه‌م وه‌رزه 5 سه‌ركه‌وتن و به‌رامبه‌ربوونێكی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ سه‌رلیستی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا سۆران دووه‌مین یاریی له‌م وه‌رزه دۆڕاند و به 6 خاڵ له خانه‌كانی دواوه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێت.
چه‌مچه‌ماڵ ـ هـه‌ڵــۆ
چه‌مچه‌ماڵ بۆ سێیه‌م یاریی له‌م وه‌رزه گه‌ڕایه‌وه نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانی و ئامێزی بۆ یانه‌ی هه‌ڵۆ كرده‌وه.
چه‌مچه‌ماڵ ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا یه‌ك یاریی بردووه‌ته‌وه، ئه‌و یارییه‌ش له نێو یاریگه‌ی خۆیان بوو به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز، به ئامانجی دووه‌مین سه‌ركه‌وتن رووبه‌ڕووی هه‌ڵۆ بوونه‌وه.
هاوكار یه‌حیا یاریزانی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له خوله‌كی 40ـی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی یه‌كه‌می سه‌وزپۆشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵی تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی دووه‌م، سه‌فین ئه‌مین یاریزانی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ گۆڵی دووه‌می كرد و به ته‌واوه‌تی هه‌ڵۆی بێهیوا كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ چه‌مچه‌ماڵ مسۆگه‌ر كرد.
زاخۆ ـ برایه‌تی
یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی برایه‌تی شاری هه‌ولێری كرد، به درێژایی هه‌ر دوو نیوه‌ی یارییه‌كه هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن و یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه زاخۆ تووشی سێیه‌مین یه‌كسانبوون هات و به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ له شوێنی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی شه‌شه‌مه‌وه بۆ خانه‌ی حه‌وته‌م دابه‌زی، برایه‌تیش به 6 خاڵ پله‌یه‌ك بۆ سه‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌ڵكشا و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی خانه‌ی دوازده‌یه‌می گرت.
یارییه‌كانی دیكه
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له كاتژمێر 02:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ به ئه‌نجامدانی 3 یاری دیكه كۆتایی به یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه دێت كه تێیدا شێروانه رێگایه‌كی دووری به‌ره‌و بادینان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دهۆك بڕیوه، شه‌قڵاوه و سه‌یدسادق كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتوون له یناری چیای سه‌فین به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، نه‌ورۆزیش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه هه‌ولێر سه‌ردانی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.