ئیتاڵیا هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فراوان ده‌كات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان دەکات
مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئیتاڵیا لە هه‌ولێر دەکات
مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئیتاڵیا لە هه‌ولێر دەکات

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میکێلێ کامیرۆتا کونسوڵی نوێی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستیەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی ئیتاڵیا کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ بدات.

کونسوڵی ئیتاڵیا، ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی ئیتاڵیای بۆ فراوانکردنی هاریکاریی و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌