"بێ ئومێدكردنی گه‌نجان له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كی كۆچه"
K24 – هه‌ولێر:
به رای چاودێرانی پرسی په‌نابه‌ران بێ ئومێدكردنی گه‌نجان له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆچی گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌وروپا.
له‌و باره‌یه‌وه، نووسه‌ری كورد، عه‌تا قه‌ره‌داغی پێی وایه دیارده‌ی كۆچ له بنه‌ڕه‌تدا دیارده‌یه‌كی سرووشتییه و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی ئه‌سكه‌نده‌ناڤی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا كۆچ ده‌كه‌ن.
قه‌ره‌داغی پێی وایه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن، رۆژێك دێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان چونكه به‌های مرۆڤ له زێدی خۆی زیاتره.
چاودێران بڕوایان وایه، بێ ئومێدكردنی گه‌نجان و دزێو پیشاندانی نیشتمان له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه و هه‌بوونی كه‌س و لایه‌نی ئه‌وتۆ كه به‌رژه‌وه‌ندی ماددیان له كۆچی گه‌نجان ده‌ستده‌كه‌وێت هۆكاری سه‌ره‌كیین بۆ كۆچڕه‌وی گه‌نجانی كورد و داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌وروپا.
ئێستا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رگای به روودا داخستوون و رێگه نادرێت بگه‌نه ئه‌وروپا.
ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌شێكیان له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه گه‌شتیان كردووه و تا بێلاڕووس به فڕۆكه رۆیشتوون و له‌وێوه ده‌یانه‌وێت به نایاسایی بچنه خاكی پۆڵه‌نداوه.