حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار چڕ ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا زۆرترین دەرفەتی کاری بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان رەخساندووە، بەو ئامانجەی بتوانێت دەستی کاری ناوخۆیی زیاد بکات.
له‌كاتێكیشدا بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 70%ی دەستی کاری پڕۆژەکان دەبێت ناوخۆیی بن. دكتۆر محه‌مه‌د شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشکرای كرد، لەماوەی دوو ساڵی ته‌مه‌نیدا، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 120 ھەزار ده‌رفه‌تی كاری رەخساندووە و 900 پڕۆژەش لە جێ بەجێکردندان.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، لە 75%ی ئەو کەسانەی لە پڕۆژەکان کار دەکەن، دەستی کاری ناوخۆیین، ئەمەش بە ھەموو خاوەن پڕۆژەکان دراوە، بەڵام وەك پێویست دەستی کاری ناوخۆیی لە ھەرێمی کوردستان دەستناکەوێت.
هاوكات نه‌وزاد شێخ كامل، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی ئاشکرایكرد، لەماوەی کارکردنیاندا مۆڵه‌تی كاركردن به 50 بۆ 60 پڕۆژەی بازرگانی دراوه، کە له رێگه‌یانه‌وه زیاتر لە 50 ھەزار ھەلی کار دەڕەخسێنرێن و رەوشی بازرگان‌یش باشتر دەکەن.
بەگوێره‌ی ئامارەکانی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، 900 پڕۆژە ئێستا لە جێبەجێکردندان، کە بەشێکی زۆریان دەستی کاری ناوخۆیی کاری تێدا دەکەن و بەشێکیشی پێویستییان بە پسپۆڕی جیاوازە لە ده‌ره‌وه‌ی ھەرێمی کوردستان، 150 پڕۆژەی نوێش مۆڵەتیان پێدراوە، بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێ کردنیان بکرێت، گرنگی بە سێکتەرە جیاوازەکانیش دراوە، تا دەرفەتی کاری زیاتر بڕەخسێنرێت.
H.B