میدیای ئه‌لیكترۆنی رۆڵێكی نه‌رێنی له هاندانی گه‌نجان بۆ كۆچكردنی گێڕاوه
K24- هه‌ولێر:
بەشێكی زۆری ئەو كۆچبەرانەی لە ژێر كاریگەری ھاندانی سۆشیال میدیا روویان لە سنوورەكانی بێلاڕووس و پۆڵەندا كردووە، بوونەتە قوربانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، كە بابەتی كۆچیان زەقكردووەتەوە. بەڕای پسپۆڕێكی بواری راگەیاندن بێسەروبەری میدیای ئەلیكترۆنی رۆڵێكی خراپی لە بەلاڕێدابردن و ئاراستەكردنی گەنجان گێڕاوە، كە لە ژێر ھیچ یاسایەكدا كارناكەن و لە پشت ئەم ھاندانەش دەستی دەرەكی و لایەنی سیاسی ھەیە.
زاهیر حه‌مه‌ده‌مین، پسپۆڕی بواری راگەیاندن له‌و باوه‌ڕه‌دایه، بە ھۆی خراپ بەكارھێنانی سۆشیال میدیا و بەلاڕێدابردنی گەنجان وایكردووە ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتیان بە رێگەی قاچاغ كۆچ بكەن و وه‌ك دووپاتیكرده‌وه، ئەمەش بەدەر نییە لە دەستی دەرەكی و لایەنی سیاسی، كە لە پشت بەشێك لە میدیای ئەلیكترۆنییەوەن.
ئه‌و هاندانه‌ی میدیای ئەلیكترۆنی بۆ بابەتی كۆچكردن دەچێتە چوارچێوه‌ی خراپ بەكارھێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن. عيماد فه‌تاح، یاساناسیش لەبارەی سزای ئەم جۆرە كەسانە یاساناس دووپاتیكرده‌وه، ئەمە سەرپێچی یاساییە و سزاكەی دەستگیركردنە، چونكە له‌ڕێگه‌ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، خەڵك ھاندەدەن و فریویان دەدەن، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی یاسا به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت.
فراوانبوونی رووبه‌ری میدیای ئەلیكترۆنی و بەكارھێنانی لە ھەرێمی كوردستان رۆژ دوای رۆژ پانتاییه‌كی زیاتر داده‌گرێت، بەڵام میدیای ئەلیكترۆنی و سۆشیال میدیا لە ھەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ھیچ یاسایەك كاری پێناكرێت، لە زۆربەی رووداوەكان زیانی بە كۆمەڵگە گەیاندووە، لە پرسی كۆچبەرانیش رۆڵێكی خراپ دەبینێت و بووەتە ھۆكارێك بۆ بەلاڕێدابردنی ھاووڵاتییان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان.
H.B