سلێمانی.. یه‌كه‌مین دیداری "شێخی شاعیران" به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر:
به به‌شداری ده‌یان ئه‌دیب و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند، له سلێمانی یه‌كه‌مین دیداری "شێخی شاعیران"، "حه‌سیب قه‌ره‌داخی" به‌ڕێوه‌چوو.
له دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی پێشكه‌ش كران، له‌وانه دوو توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، رێوڕه‌سمی رێزلێنان و كۆنسێرتێكی گۆرانی "دیاری قه‌ره‌داخی".
دیداره‌كه له هۆڵی سینه‌ما سالم له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ردوو كوڕی شێخی شاعیران، ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی و به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داخی ئاماده‌بوون و واژوویان له‌سه‌ر كتێبی "خه‌می خه‌ڵك و خاك"، كه گوڵبژێرێك بوو له شیعره‌كانی شێخی شاعیران كرد و پێشكه‌شی ئاماده‌بووانیان كرد.