"عه‌لاوی نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سیستانی ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی به‌ره‌ی نیشتیمانی عێراقی، نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی عه‌لی سیستانی رێبه‌ری باڵای شیعه‌كانی عێراق كرد، تێیدا داوای كردووه كه به‌هانای دۆخی سیاسی عێراق بكه‌وێت.
عه‌بدوله‌تیف عه‌لاوی، گوته‌بێژی به‌ره‌ی نیشتیمانی رایگه‌یاند، ئه‌یاد عه‌لاوی نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی عه‌لی سیستانی رێبه‌ری باڵای شیعه‌كانی عێراق كردووه، ئاماژه‌ی به‌و قه‌یرانانه كردووه كه دوای هه‌ڵبژاردن دروستبوون.
گوته‌بێژی به‌ره‌ی نیشتیمانی راشیگه‌یاند، كێشه‌كان بریتین له هه‌ڕه‌شه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن له یه‌كتری، له‌مباره‌یه‌وه داوای له سیستانی كردووه ته‌واوی ئه‌و رێككارانه جێبه‌جێبكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شی سیاسی عێراقی سه‌قامگیر و هێمن ببێته‌وه، لایه‌نه‌كان به‌ره‌و هه‌ماهه‌نگی نیشتیمانی كار بكه‌ن.
روونیكرده‌وه، عه‌لاوی له نامه‌كه‌یدا داوای له سیستانی كردووه كه وتاری هه‌ینی مه‌رجه‌عییه‌ت به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه رێنمایی بڵاو بكاته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌م، لایه‌نه ده‌رنه‌چووه‌كانی عێراق له رێگه‌ی خۆپیشاندان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتری و به‌م هۆیه‌وه دۆخی سیاسی و ئه‌منی ئه‌و وڵاته تێكچووه.
به‌ره‌به‌یانی 7ی تشرینی یه‌كه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، به دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا هه‌واڵی برینداربوونی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر خۆی و شانه‌ی ئه‌منی عێراقیش برینداربوونی كازمییان ره‌تكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری سیاسی بۆ سه‌ر ره‌وشی دوای هه‌ڵبژاردن هه‌بوو.