عێراق: ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه پاسپۆرتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێده‌ده‌رێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یامێكی حكومه‌تی عێراقیان گه‌یاندووه‌ته لای حكومه‌تی بێلاڕووس، تایبه‌ت به قه‌یرانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له سنووره‌كان گیریانخواردووه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ هاوكاری كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له سنووره‌كانی نێوان بێلارووس و پۆڵه‌ندا گیریانخواردووه، به‌رده‌وامه.
سه‌حاف راشیگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی گرنگی لێكۆڵینه‌وه‌كانی نێرده‌كانی عێراق تایبه‌ت به پرسی كۆچبه‌ران.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، پاسپۆرتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێده‌ده‌رێت، له رێگه‌ی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نیشتیمانی ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه عێراق.
روونیكرده‌وه، تۆڕه‌كانی قاچاخچییه‌تی سته‌میان له كۆچبه‌ران كردووه، داواشیكرد كه‌سی دیكه گه‌شت بۆ بێلاڕووس نه‌كات.
گوتی: به گرنییه‌وه چاودێری دۆخی سنووره‌كانی نێوانی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا ده‌كه‌ین، داواشمان له باڵیۆزخانه‌كانمان كردووه هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن.