له شاری بانهی رۆژههڵاتی كورستان 18 كهس دهستگیركران
K24 - ههولێر:
له شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان 18 هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و تا ئێستا شوناسی 14 کەس لەو دەستبەسەرکراوانە ئاشکرا بووە و زانیاریش لهسهر دهستگیركراوهكانی دیكه نییه.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە بەکارهێنانی ئوتۆمبێلی مانگی سووری نێودەوڵەتی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکانی چۆمان، کەوپێچ، نەمەشێر و نجنێ، لە ئەنجامدا زیاتر لە 18 کەسیان لەم گوندانە دەستبەسەر کردووە، کە زۆربەیان سەر بە بنەماڵەیەکن.
هەنگاو شوناسی 14 کەس لەو هەژدە کەسەی ئاشکرا کردووە و راشیگەیاندووە، بەشێک لە خەڵکی ئەو گوندانە لە ترسی دەزگا ئەمنییەکان شەوی رابرودوو لە کوێستانەکان ماونەتەوە و نەگەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.