كوردستان24 ورده‌كاری دۆخی ته‌ندروستی و كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سكرتێری رۆژنامه‌وانی و به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ورده‌كاری له‌باره‌ی كاتی گه‌ڕانه‌وه و ته‌ندروستی مه‌لا به‌ختیار بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، مه‌ریوان عه‌لی، سكرتێری رۆژنامه‌وانی و به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا به‌ختیار ئاشكرایكرد، بڕیار بوو سبه‌ی كاتژمێر 2:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی دوای چاره‌سه‌ربوونی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام كاته‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ كاتژمێر 1:00 نیوه‌ڕۆ.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی پێویست بوو بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی مه‌لا به‌ختیار، پزیشكانی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیانداوه و له‌و كاته‌ی چووه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری پێدراوه و سوپاس بۆ خودا ئێستا دۆخی ته‌ندروستی زۆر باشه و قۆناغی مه‌ترسیداری تێپه‌ڕاندووه.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا به‌ختیار ئاشكراشیكرد، بڕیاره سبه‌ی دوای گه‌یشتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، مه‌لا به‌ختیار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتارێك پێشكه‌ش بكات و ورده‌كاری و شتی نوێ باس ده‌كات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له 22ی مانگی رابردوو دوای تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری چووه وڵاتی ئه‌ڵمانیا و راسته‌وخۆ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی "ڤیڤانتێس" له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی، له ئه‌نجامه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه ژه‌هرخواردكراوه و دواتریش پشكنینی دووه‌م بۆی ئه‌نجامدرایه‌وه و له ئه‌نجامه‌كانیدا پشتڕاستی پشكنینی یه‌كه‌میش كرایه‌وه، كه گومان له بابه‌تی ژه‌هرخواردكردنه‌كه‌یدا نییه.
H.B