وەزارەتی تەندروستی عێراق كارتی ڤاكسین بۆ قوتابیان درووست دهكات

K24 - ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگهیاند، کار لەسەر دەرکردنی کارتی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ قوتابیان دەکهن، ئاماژه بهوهش كراوه، رێژهی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا ئێستا زیادی كردووه، بۆیه پێویست دهكات كارتی تایبهتیان بۆ بكرێت.
ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی، لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی روونیكردهوه، رێژەیەکی زۆری خوێندکارانی زانکۆ و قوتابخانەکان، ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە، لەمەودوا کار بۆ دەرکردنی کارتی کوتان بۆ خوێندکاران دەکەین.
لەبارەی شەپۆلی چوارمیشەوە ئاشكرای كرد، ئەگەر ژمارەی تووشبووان بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر چوو، مانای وایە شەپۆلەکە رووی لە عێراق کردووە.