لە دوو ساڵدا 100 ههزار بیانی داوای مانهوهیان له ههولێر كردووه
K24 - ههولێر:
لەماوەی دوو ساڵدا 100 ھەزار كهسی بیانی داوای مۆڵەتی مانەوەیان لە ھەولێر کردووە و سەردانی بەڕێوبەرایەنییەکانی نشینگەیان کردووە، کە بەشێکیان بۆ کارکردن ھاتوون و بەشێکیشیان وەبەرھێنن بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.
بەڕێوبەری نشینگەی ھەولێریش ئاشکرای دەکات، جگە لە وڵاتانی ھەرێمی، ھاووڵاتیانی وڵاتانی ئەفریقا و وڵاتە عەرەبیەکان و تەنانەت ئەوروپا و ئەمهریکا بۆ کارکردن لە بەشێک لە پڕۆژەکان سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و داوای کارتی نشینگە دەکەن.
هاووڵاتییهكی سووریا بۆ کارکردن لە دیمەشقەوە ھاتووهتە ھەولێر، خۆی و ھاوسەرەکەی لە نشینگەی ھەولێر کارتی مانەوەیان بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان کاری دەست بکەوێت، نیسان عیسام، ھاوڵاتییەکی سوورییە لە رێگەی ھاوڕێیەکی کاریان لە ھەرێمی کوردستان دەستەبەرکردووە، وەک خۆی باسی دەکات لە رووی ئەمنیەوە لێرە ھەست بە ئاسودەیی دەکات و کاریشی دەستکەوتووە، بۆیە داوای کارتی نشینگەی بۆ ماوەی سێ ساڵ کردووە.
بەڕێوبەرایەتی نشینگەی ھەولێر تایبەتە بەو ھاووڵاتییە بیانیانەی کە دەیانەوێت روو لە ھەرێمی کوردستان بکەن، بەشێکیان بۆ کارکردن و بەشێکیش بۆ کاری وەبەرھێنان، عەمید کامیل محەمەد، بەڕێوەبەری نشینگەی ھەولێر ئاشكرای كرد، ئەوانەی داوای کارتی نشینگە دەکەن، ھاووڵاتی 15 وڵاتی جیاجیان. کە لە وڵاتی خۆیان بە هۆکاری جیا کاریان دەست ناکەوێت، بەشێکیشیان بۆ گەشتکردن دێنە ھەرێمی کوردستان.
بە پێی ئامارەکانی نشینگەی ھەولێر، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا 100 ھەزار بیانی لە ھەولێر داوای مۆڵەتی نشینگەی مانەوەیان کردووە، بەشێکیان مۆڵەتیان پێ نەدراوە، بۆ ئەوەی دەرفەتی کاری زیاتر بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بڕەخسێنرێت و بەشێکیش کۆمپانیا و کەسانی وەبەرھێنن دێن لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان دەکەن و مۆڵهتی مانەوەیان پێ دەدرێت، جگە لە ھاووڵاتیانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، کە بە شێوەیەکی ھەمیشەیی سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکانی نشینگە دەکەن و داوای مۆڵەتی مانەوە دەکەن.