وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی سنووری بێلارووس و پۆڵه‌ندا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ئاژانسی فرانس پرێس-ی رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، كه ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا كار له‌سه‌ر تۆماركردنی ناوی ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌كه‌ین، كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نه‌یشارده‌وه، كه "ئه‌سته‌مه ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه بزانرێت، كه ئێستا له‌سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریانخواردووه، به‌ڵام هه‌ندێك ئاماری نافه‌رمی ئاماژه به بوونی 500 كه‌س ته‌نیا له‌سه‌ر سنوور ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌شتێكی ئاسمانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه ته‌رخان ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس گیرساونه‌ته‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ ئاشكرای كرد، ده‌ستیان به تۆماركردنی ناوی ئه‌و كۆچبه‌رانه كردووه، كه ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی گه‌شتێكی ئاسمانی له مینسكه‌وه بۆ عێراق.