بۆچی بایدن-یش وه‌ك تره‌مپ په‌نابه‌رانی بێ‌ئومێد كردووه؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دوای ساڵێك كه‌متر له سه‌رۆكایه‌تی، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی نزیكبووه‌ته‌وه له بێئومێدكردنی گرنگترین به‌شی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری دیموكراته‌كان، كه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی چاكسازی له یاسای په‌نابه‌ران و به‌رگریكردنه لێیان.
نیكۆل ناریا، ریپۆرته‌ری كه‌ناڵی VOX له ریپۆرتاژێكدا نووسیویه‌تی: "بایدن هیچ پێداچوونه‌وه‌ی له هه‌ندێك سیاسه‌ت نه‌كردووه، كه له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه ره‌خنه‌ی له دۆناڵد تره‌مپ- سه‌رۆكی پێشوو ده‌گرت"، ده‌شڵێت: "روونه كه بایدن ئه‌وله‌ویه‌ت نادات به مه‌سه‌له‌ی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران، ئه‌وله‌ویه‌ت لای ئه‌و مه‌سه‌له‌ی كۆڤید-19 و ئابووری و گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه".
هه‌تا له‌مكاته‌دا، هه‌ندێك له دیموكراته‌كان هه‌وڵیانداوه، هه‌وڵێكی درێژخایه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردا‌ن له چاكسازی كۆچبه‌ران له‌یاساكانیدا بكه‌ن و سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی باشترین پڕۆژه‌یاسا پێشنیاز، به‌ڵام بایدن زۆربه‌ی جار ئه‌م كێشه‌یه‌ی پشتگوێخستووه، تا كۆنگرێس چاره‌سه‌ری بكات و خۆی لێ به‌دوورگرتووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، بایدن ئه‌و گوژمه‌یه‌ی كه بڕه‌كه‌ی 3 تریلیۆن و 500 ملیار دۆلاره، بۆ پاڵپشتی پرۆگرامی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌شوهه‌وا دانراوه، له پێناو پلاندانان بۆ ملیۆنان په‌نابه‌ر و هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێت، ببنه هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی، خسته گۆڕه‌پانی ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه، كه ئه‌و ده‌زانێت له ئه‌نجومه‌نی پیران ئه‌و گوژمه‌یه هه‌رگیز تێپه‌ڕنابێت و بڕیاری له‌سه‌ر نادرێت.
وێرای ئه‌وه‌ی بایدن گرنگی گه‌وره‌ی داوه به چاره‌سه‌ری كۆڤید-19، به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا رۆژ به‌ڕۆژ ئاستی جه‌ماوه‌ری له‌و بواره‌شدا دابه‌زیوه. به‌پێی نوێترین راپرسی كه رۆژی 7ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) بڵاوكرایه‌وه، زیاتر له 50%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ره‌زامه‌ندنین به كاری وه‌زیفی سه‌رۆك بایدن و 71% پێیانوایه ئاراسته‌ی كاركردنی بایدن هه‌ڵه‌یه.
به‌پێی راپرسییه‌كه‌ی NBC نیوز و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ راپرسییه‌كانی پێشوو، بایدن له نیسانی (ئه‌پرێلی 2021)ه‌وه ورده ورده ئاستی جه‌ماوه‌ری داده‌به‌زێت، له‌كاتێكدا له نیسان-دا 39% ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیانوابوو كه ئاراسته‌ی كاركردنی خراپه و 53%ی ره‌زامه‌ندبوون به له كاری وه‌زیفی بایدن له كۆشكی سپی.
جێف هۆرویت، پسپۆری راپرسی راوبۆچوونی دیموكراته‌كان له ئه‌سۆشییه‌تید-ی توێژینه‌وه‌ی هارت، كه راپرسی ده‌كات شانبه‌شانی بێل ماكنتۆرف، پسپۆری راپرسی راوبۆچوونی كۆمارییه‌كان له ستراتیژیه‌تی رای گشتی، ده‌ڵێت: "دیموكراته‌كان رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت بوونه‌ته‌وه به ئاراسته‌یه‌كی جیاواز كه سه‌رۆك بایدن به به‌رده‌وامی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له مانگی نیسان-ه‌وه كێرڤی جه‌ماوه‌ری نێگه‌تیڤه".
هۆرویت ده‌شڵێت: "به‌ڵێنی سه‌رۆك بایدن، زانراو و چوست و به‌رده‌وامه له دۆخێكی ئاسته‌نگدا، وه‌ڵامی بۆ هه‌موو لایه‌ك تێدایه، به‌ڵام دابه‌زینی ئاستی جه‌ماوه‌ری به‌هۆی شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنییه‌تی له‌گه‌ڵ كۆڤید-19 و ئابووری". ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ری دیموكراته‌كان بێ‌ئومێد بوون له كامالا هارس، جێگری سه‌رۆك بایدن كاتێكی وه‌ك جێگری سه‌رۆك یه‌كه‌م سه‌ردانی كرد بۆ گواتیمالا و په‌یامێكی ئاشكرای هه‌بوو، وتی: "مه‌یه‌ن بۆ ئه‌مه‌ریكا!"
ئه‌و كاتێك سه‌ردانی بۆ گواتیمالا كرد له‌و وته‌یه‌كیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تی حكومه‌تی گواتیمالا ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێد بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كۆچ بكه‌ن و ئومێدیان به وڵاته‌كه‌یان هه‌بێت. كه‌واته تا راده‌یه‌ك بێئومێدبوونی هه‌ندێك له لیبراله‌كانی نێو دیموكراته‌كان بریتییه له حساباتێكی سیاسی له پشت پاڵپێوه‌نانی بایدن ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كۆچبه‌ران.
به‌شێك له‌و راپۆرتانه‌ی كه بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، سه‌ركرده پاڵپشتیكاره‌كانی كۆچبه‌ران له بنه‌ڕه‌تدا كۆچبه‌ربوون، په‌رچه‌كردارێكی سیاسی گه‌وره‌یان ده‌بێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بایدن هه‌ر بڕیاریدابێت مه‌سه‌له‌ی كۆچبه‌ران پشتگوێ بخات، چونكه دواجار دیموكراته‌كان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
به‌دڵنیایی له‌وه‌ناچێت مه‌سه‌له‌ی كۆچ و په‌نابه‌ران گرنگی هه‌بێت لای بایدن له ئێستادا، ئه‌گه‌ر ئه‌وان گرنگیده‌ر بوونایه بۆ ساڵی داهاتوو (2022)، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی میدتێرمی 2022 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مه‌سه‌له‌كه‌یان له‌به‌رچاوده‌گرت، هه‌تا زۆربه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كراون، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن په‌نابه‌ران ئێستا په‌رچه‌كردارێكی توندیان ده‌بێت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا.