بایدن: خستنەڕووی نەوت بەشی ئەوە دەکات کڕینی نەوت لە ئێران کەمبکرێتەوە
K24 - ههولێر:
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمهریکا لە یاداشتنامەیەکدا، کە ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی کردووە، رایگهیاند، خستنەڕووی نەوتی وڵاتان خواستی بازاڕ پڕدەکاتەوە و وڵاتان دەتوانن هاوردەی نەوتی ئێران کەمبکەنەوە.
لە یاداشتنامەکەدا هاتووە، کۆشکی سپی پابەندە و هەموو شەش مانگ جارێک رووپێوی خستنەڕووی نەوتی جیهان دەکات، بۆ ئەوەش خستنەڕووی وڵاتان دەتوانێت خواست دابین بکات و بەردەوام دەبن لە سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا، کە لە ساڵی 2012ـەوە لەسەردەمی ئیدارەی باراک ئۆباماوە سەپاندوویانە و تاوەکو ئێستا بەردەوامن.
ئەو راگەیەندراوەی سەرۆکایەتی ئەمهریکا لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی دووشەممە لەگەڵ "شی جین پینگ"، سەرۆکی چین کۆبێتەوە، ئەوەش یەکەم کۆبوونەوە سەرانی ئهو دوو وڵاتەیه لە دوای دەستبەکاربوونی بایدن وەک سەرۆکی ئەمهریکا.
هەروەها چین گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە و هاوردەی رۆژانەی نزیکەی 500 هەزار بەرمیل بووە بە درێژایی سێ مانگی رابردوو. هەروەها سەرەڕای سزاکانی واشنتن، پەکین بەردەوام بووە لە هاوردەکردنی نەوتی ئێران.