قه‌یرانی به‌نزین له مووسڵ به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە، نزیکەی مانگێکە بۆ هۆی کەمبوونەوەی دابینکردن لە لایەن بەغدا، کێشەی بەنزین لە پارێزگاکە دروستبووە، شۆفێران ناچارن چەندین کاتژمێر لە بەنزینخانەکان نۆرە بگرن، تاوەکو بەنزینیان دەست بکەوێت، تەنانەت پارێزگاکە ناچاربووە سیستەمی تاک و جووت بۆ ئۆتۆمبێله‌كان پەیڕەو بکات، شۆفێرانی تاکسیش گلەییان هەیە و دەڵێن نۆرەگرتن و سیستەمەکە زیانی بە کارەکانیان گەیاندووە.
شوفێران و هاووڵاتیانی مووسڵ سه‌قاڵی وه‌رگرتنی به‌نزینن و چه‌ندین كاتژمێر چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، تا به‌نزین وه‌ربگرن، هاشم محه‌مه‌د، شوفێر گوتی: ئێستا قەیران بۆ درووستبووە؟ ئەمە نازانین، دەبینن قەیرانی بەنزین لە مووسڵ سەریھەڵداوە، ئیتر متمانەمان نەماوە، لە ھەندێك بەنزینخانە نۆرەگرتن زۆرە لە ھەندێكیش كەمە، جاری وایە چەند كاتژمێرێك لەبەنزینخانەكان دەوەستین و نۆرەمان نایەت".
هه‌رچه‌نده په‌یامنێری كوردستان24 هه‌وڵی داوه هۆكاری قه‌یرانی به‌نزین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سووته‌مه‌نی مووسڵه‌وه بزانێت، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون زانیاری له‌باره‌ی قه‌یرانه‌كه‌وه بده‌ن، هاووڵاتیانی شاره‌كه له‌به‌ر نه‌مبوونی سووته‌مه‌نی بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان نیگه‌رانن.
حا‌جى حه‌مید، هاووڵاتییه‌كی مووسڵه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئایا حكومەتی عێراق ناتوانێت ئەم قەیرانە چارەسەر بكات؟ تۆ سەرەتا سەیری نۆرەگرتنەكە بكە چەند دوورودرێژە؟ بەنزینخانەكان لە كاتژمێر یەك بۆ دوو دادەخرێن بەداخەوە!؟ دەبێت لە نۆرەی بەنزین ماوەی دوو كاتژمێر بمێنینەوە.
له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی و له‌ناو بازاڕی مووسڵ و چه‌ند شوێنی ئه‌و شاره به‌نزین به شێوه‌یه‌كی بازرگانی ده‌فرۆشرێن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی، ده‌سه‌ڵاتدارانی مووسڵ بڕیاریان داوه به شێوه‌ی تابڵۆی ژماره تاك و جووت به‌نزین دابه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره شوفێرانی ته‌كسی نیگه‌ران كردووه.
مازن ریفاعى، كه شوفێری ته‌كسییه، گوتی: "سیستمی تاك و جووت كاریگەری زۆری لەسەر ئێمە دروستكردووە، بەتایبەتی تاكسی، چونكە ئەگەر ئێستا بەنزین وەربگرم، پێویستە دوو رۆژی دیكە نێمە بەنزینخانە، ئێمە داوا دەكەین تا درەنگانی شەو بەنزینخانەكان كراوەبن و كێشەكە نەمێنێت".
باسم جه‌لیل، هاوڵاتىیه‌كی دیكه‌ی مووسڵه و ده‌ڵێت: ھەتا كەی لەم حاڵەدا دەبین؟ ئەوە نزیكەی مانگێكە ئەم قەیرانە دروستبووە، ئەگەر بەنزینخانەكان زوو دانەخرێن كێشەی بەنزین نامێنێت، بەڕاستی كاریگەری لەسەر كاری تاكسی دروستكردووە، چونكە لێرە ئەگەر لێرە ئۆتۆمبێلێك بەرینەكەوێت، دەبێت بەنزینی بازرگانی دەبەی بە 15 ھەزار دینار بكرێت.
نزیكه‌ی مانگێكه ئه‌و حاڵی شوفێرانه له مووسڵ، ئه‌و پارێزگایه رۆژانه پێویستی به زیاتر له 2 ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی بۆ مووسڵ دێت، له‌و بڕه زۆر كه‌متره.