دانی ئالڤێس گه‌یشته شوێنی راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا
دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانی ئالڤێسی راگه‌یاند، ئه‌و یاریزانه گه‌یشته باره‌گای بارسێلۆنا و له نزیكه‌وه چاوی به به‌شێك له یاریزانه‌كان كه‌وت.
دانی ئالڤێسی به‌رگریكاری به‌رازیلی ته‌مه‌ن 38 ساڵ بووه به ته‌مه‌نترین گرێبه‌ست له مێژووی بارسێلۆنا.
کە ئەو بەرگریکارە بەڕازیلییە لە چەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ بلاوگرانا دەست بە راهێنان دەکات بەڵام تا سەرەتای ساڵی نوێ ناتوانێت لەگەڵ یانەکەی بەشداریی هیچ یارییەک بکات.
ئالڤێسی ٣٨ ساڵان پێشتر لەگەڵ بارسێلۆنا لە ٤١٤ یاری ٢١ گۆڵ و ١٠١ ئەسیستی کردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئیسپانیا مووچەی هەفتانەی ئالڤێس تەنیا یەک یۆرۆیە.
موندۆ نووسیویه‌تی: یاسای ئه‌نجوومه‌نی لالیگا رێگه به هیچ گرێبه‌ستێكی خۆڕایی نادات، بۆیه له‌سه‌ر كاغه‌زی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئالڤێس ته‌نیا یه‌ك یۆرۆ نووسراوه.