چاڤی داوای ماسكیرانۆ و یاریزانێكی دیكه‌ی پێشووی بارسێلۆنا ده‌كات
دوای گەڕاندنەوەی دانی ئالڤێس بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا، ئەمجارەیان چاڤی هێرناندێز داوای گەراندنەوەی تیاگۆ ئالکانتارای ناوەڕاستکاری پێشووی یانەکەی و خاڤێر ماسكیرانۆ دەکات.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەسەر داوای چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا، دانی ئالڤێس بەرگریکاری پێشووی ئەو یانەیە گەڕێندرایەوە ئەو یانەیە، ئێستا ئەو راهێنەرە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، لە کاتی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو، هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی تیاگۆ ئالکانتارا ناوەڕاستکاری یانەی لیڤەرپوول بدەن.
ئالکانتارا لە ساڵی 2013 ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای بەرەو بایرن میونشن جێهێشت و پاشان لە ساڵی 2020 پەیودندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە کرد وله‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه هێشتا نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بكاته‌وه و ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداریی له 7 یاری كردووه و ئاسیستێكی هه‌یه و گرێبەستەشی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2024 کۆتایی دێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه چاڤی هێرناندێز داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه خاڤێر ماسكیرانۆ بۆ بارسێلۆنا بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌كه ده‌ستبه‌كاربێت.