سێ جۆر به‌هارات و گیاده‌رمان ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
پسپۆڕێكی بواری خۆراك له به‌ریتانیا دووپاتیكرده‌وه، هه‌ندێك به‌هارات و گیاده‌رمانی وشككراوه یارمه‌تیده‌رن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، شه‌كره و زه‌هایمه‌ر.
جێسیكا نیبس، شاره‌زای بواری خۆراك له به‌ریتیان به سایتی "ئێكسپرێس"ی راگه‌یاند، سێ جۆر رووه‌ك و به‌هاراتی وشككراوه‌ی سرووشتی هه‌ن، كه تایبه‌تمه‌ندیی سوودبه‌خشیان هه‌یه و یارمه‌تیده‌رن بۆ پاراستنی له‌ش له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م/ زه‌رده‌چیوه یان "زه‌رده‌چوو"، هه‌ندێكیش پێی ده‌ڵێن: "كه‌ركه‌موس"، پێكهاته‌كانی ئه‌و جۆره به‌هاراته یارمه‌تی له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌ده‌ن و رێگریش له پیربوون و چرچ و لۆچبوونی پێست ده‌كات.
ئه‌و شاره‌زایه به‌ریتانییه له‌باره‌ی زه‌رده‌چیوه جه‌ختی كرده‌وه، "ده‌كرێت مادده‌ی كه‌ركه‌موس ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ بكات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی هێواشكردنی كرداری ئۆكسانی گه‌رده چه‌ورییه‌كان و له‌میانه‌ی زیادكردنی چالاكییه دژه ئۆكسیده‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگێك رۆژانه 4 گرام كه‌ركه‌موس ده‌خۆن، مه‌ترسی تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن به‌ڕێژه‌ی 40% كه‌م ده‌بێته‌وه.
دووه‌م/ قه‌رفه یان دارچین: نیبس ناوی دارچینی له ریزبه‌ندی دووه‌می ئه‌و به‌هارات و گیاده‌رمانانه هێناوه و به‌گوته‌ی خۆی، یارمه‌تی دابه‌زاندنی رێژه‌ی شه‌كر له‌ناو خوێنی تووشبووان به جۆری دووه‌می شه‌كره ده‌دات و رێژه‌ی هه‌وكردنیش له ئۆرگانه جیاوازه‌كانی له‌شی مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌نجامی یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، پێكهاته و هاڕاوه‌ی دارچین ده‌توانێت رێگری له زیادبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان بكات و ئه‌و خانانه له‌ناو ده‌بات".
ئه‌و پسپۆڕه به‌ریتانییه گوتیشی: "روونی دارچین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی گرێیه‌كانی شێرپه‌نجه زۆر به‌سووده".
سێیه‌م/ هه‌رچی پله‌ی سێیه‌مه به‌ر رووه‌كی "مه‌یره‌میه" كه‌وتووه، كه ئه‌و رووه‌كه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ربڵاوه و وه‌ك ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری خۆراك جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و رووه‌كه چالاكی و فرمانه‌كانی مێشك و یادگه به‌هێز ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ رێگریكردن له تووشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر زۆر باشه، هاوكات سوودێكی دیكه‌ی ئه‌و رووه‌كه ئه‌وه‌یه، كه مرۆڤ له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌پارێزێت.
سه‌رچاوه: نۆفوستی
H.B