پۆڵه‌ندا دیوارێك به به‌رزی 5 مه‌تر له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێلاڕووس دروست ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی پۆڵه‌ندا بڕیاریدا، به‌ربه‌ستێك له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتی بێلاڕووس به به‌رزی 5 مه‌تر دروست بكات، وه‌ك راشیگه‌یاند، تا ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو دروستكردنی ئه‌و دیواره ته‌واو ده‌بێت.
ماریۆس كامینسكی، وه‌زیری ناوخۆی پۆڵه‌ندا دووپاتیكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بكرێت و ئاشكرایكرد، درێژی ئه‌و به‌ربه‌سته ده‌گاته 180 كیلۆمه‌تر و به‌رزییه‌كه‌ی 5 مه‌تر ده‌بێت.
هه‌وره‌ها گوتی: "ئه‌و به‌ربه‌سته ته‌نها ته‌لبه‌ندكردن نییه، به‌ڵكو دیوارێكی ئه‌ندازه‌یی ده‌بێت و چه‌ندین ئامێری ئه‌لیكترۆنی سه‌رده‌میانه به ته‌كنه‌لۆژیای پیشكه‌وتوو تێیدا جێگیر ده‌كرێن، له‌وانه‌ش: كامێرای بینینی شه‌و، كامێرای چاودێری و ئامێره‌كانی تۆماركردنی جووڵه و له‌رینه‌وه‌كان".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هه‌ڵچوونێك له سنووری نێوان پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس هاتووه‌ته ئاراوه، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییشدا به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران كۆچبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سنووره، به‌مه‌به‌ستی په‌ڕینه‌وه بۆ ناو خاكی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تیش ئه‌ڵمانیا، گرژی و ئاڵۆزی درووست بووه و كۆچبه‌رانیش له دۆخێكی سه‌ختی مرۆییدان.
پرسی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان كوردن، بووه‌ته مانشێتی میدیا جیهانییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه، زانیارییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌لایه‌ن وڵاتی بێلاڕووسه‌وه بۆ مه‌رامێكی سیاسی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنرێن و له سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته و پۆڵه‌ندا و لیتوانیا له دۆخێكی هه‌ستیاردان، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌ت و منداڵیان له‌گه‌ڵه و بێ په‌ناگه له ره‌وشێكی سه‌ختی كه‌شوهه‌وادا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كه شه‌وان پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار سفری سه‌دی داده‌به‌زن، وێڕای به‌رده‌وامی بارانبارین.
H.B