لایەنە سیاسیەکان سێ بژاردەیان بۆ ئایندەی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی دیاری کردووە
K24- ههولێر:
بۆ ئایندەی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی، لایەنە سیاسیەکان سێ بژاردەیان دیاری کردووە، بڕیاریشە بە گوێرەی ئەو بژاردانە کێشەی ماوەی یاسایی ئەنجومەنی کۆمیسیاران چارەسەر بکرێت، هەروەها بڕیارە لە ماوەی ھەفتەیەکدا فراکسیۆنەکان بۆچوونیان لەسەر ئایندەی کۆمیسیۆن بگەرێننەوە پەرلەمان.
بەشێك لەلایەنەکان جهخت لهوه دهكهنهوه، یان دهبێت کۆمیسیاران سەربەخۆ بن، یان ماوەی یاسایی بۆ ئەو ئەنجومەنە درێژبکرێتەوە، یانیش ئەنجومەنێکی نوێ ھەڵبژێردرێتەوە.
پەرلەمانی کوردستانیش لە رێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە داوای بۆچوونی لەسەر ئایندەی کۆمیسیۆن و راپرسی له فراكسیۆنهكان كردووه، بۆ ئەوەی پەرلەمان لە چوارچێوەی بژاردەی لایەنەکان بڕیار لەسەر چارهنووسی کۆمیسۆن بدات.
ئەمە لەکاتێکیدایە ماوەی یاسایی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان، دوو ساڵه تەواو بووە و ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانیش نزیك بووەتەوە.
H.B