كوردستان 24 گرفتی خانه‌نشینان ده‌خاته‌ڕوو

ده‌ڵێن: 9 مانگه‌ دوو نيو مووچه‌مان وه‌رگرتووه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f76c842e-88ca-4ff8-be51-a77675524c0e/grfti%20xanenshinan.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

بە نایاسایی خانەنشینكردنی ژمارەیەكی بەرچاو  لە فەرمانبەران لە لایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە گرفتی بۆ ژمارەیەكی زۆر لەو خانەنشینانە درووست كردووە، كە ساڵانێكی دوور و درێژ خزمەتیان بە گەل و نیشتمانەكەیان كردووە.

گرفتی سەرەكی خانەنشینان, نەدانی مووچەی مانگانەكەیانە لە كاتی خۆیدا، وەك خۆیان دەڵین لە ماوەی 9 مانگدا, دوو نیو مەعاشیان وەرگرتووە، ئەمەش كاریگەری خراپی لە سەر ژیانیان داناوە.

كوردستان 24 ھەوڵیدا لەگەڵ حازم گۆران, بەرێوەبەری گشتی خانەنشین  وەڵامیك وەر بگرێت, بەڵام ئامادە نەبوو ھیچ قسەیەك لەسەر بوونی خانەنشینی نایاسایی لە لیستی خانەنشیناندا بكات.

به‌ گوێره‌ی ئامارەكان لە ھەرێمی كوردستاندا, زیاتر لە 223 ھەزار خانەنشین ھەیە, لەو ژمارەیەش 97 ھەزاریان خانەنشینی سەربازین 125 ھەزاریان خانەنشینی مەدەنین و زیاتر لە 110 خانەنشینی پلە تایبەتیش ھەیە.