ژنێكی 105 ساڵه به‌شداری له پێشبڕكێی راكردن ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، جولیا هۆكینز، كه ته‌مه‌نی 105 ساڵه، له ویلایه‌تی "لویزیانا"ی ئه‌مه‌ریكای به‌شداری له پێشبڕكێی راكردن كرد له "ئۆڵۆپیادی به‌ته‌مه‌نه‌كان"، له پێشبڕكێیه‌كه‌دا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد له راكردنی 100 مه‌تر به كه‌مترین ماوه.
ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه له راكردنه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو و دووریه‌كه‌ی به 1:02:95 خوله‌ك بڕی (خوله‌كێك زیاتر)، له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌نی خۆیدا له‌ناو ئافره‌تان یه‌كه‌م بووه، دوای پێشبڕكێیه‌كه هۆكینز گوتی: "به‌وه خۆشحاڵبووم ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م و هاوڕێكانم له پێشبڕكێیه‌كه بینی، به‌ڵام حه‌زم ده‌كرد ئه‌و دوورییه به كه‌متر له خوله‌كێك ببڕم".
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ژنه پیره یه‌كه‌م جار نییه، پێشتریش به‌شداری كردووه، كاتێك پیشه‌ی مامۆستایه‌تی ده‌كرد، به‌ر له‌وه‌ی خانه‌نشین بكرێت، دواتر له ته‌مه‌نی 80 ساڵی به‌شداری له پێشبڕكێی به‌ته‌مه‌نه‌كان كرد و خۆی ته‌رخانكرد بۆ پێشبڕكێی پاسكیلسواری، له‌مه‌ش چه‌ند جارێك مه‌دالیای ئاڵتوونی وه‌رگرتووه، به‌ڵام دواتر وازی له‌م پێشبڕكێیه هێناوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "هیچ كه‌سێك له ته‌مه‌نی من نییه تا پێشبڕكێی له‌گه‌ڵ بكه‌م".
كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته 100 ساڵ، به‌شداری له پێشبڕكێی راكردن كرد، له ساڵی 2017 له پێشبڕكێی 100 مه‌تریدا ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كرد، كه دووریه‌كه‌ی به 39:62 خوله‌ك بڕی.