ئاگر له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشووری لوبنان كه‌وته‌وه‌

به‌ ڤیدیۆ.. خه‌ڵك له‌گه‌ڵ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ داوای هاوكاری ده‌كه‌ن
ئاگری له‌ باشووری لوبنان كه‌وته‌وه‌
ئاگری له‌ باشووری لوبنان كه‌وته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئاگر له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشووری لوبنان كه‌وته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی ره‌شه‌بایه‌كه‌وه‌ ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌، داوای هاوكاری ده‌كه‌ن، تا ئه‌و سه‌وزاییانه‌ی ماویانه‌، رزگار بكرێت.

ژماره‌یه‌ك گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كه‌ گڕوتینی ئاگر ناوچه‌ سه‌وزاییه‌كانی باشووری لوبنان ده‌گرێته‌وه‌، ئاگره‌كه‌ ناوچه‌كانی قه‌سیبه‌، ناوچه‌ی باریش له‌ قه‌زای سوور و ناوچه‌ی حه‌ریجه‌ ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س تووشی خنكان بوون.

له‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه‌، خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌، داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ن، كه‌ پشتیوانی پێویست بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و په‌له‌ بكه‌ن له‌ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌، كه‌ له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و ناوچانه‌ی ئاگری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، حاڵه‌تی خنكان هه‌یه‌، پێنج ماڵیش له‌ ترسی ئاگره‌كه‌ چۆڵ كراون.

سه‌رچاوه‌: RT