سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی میسر لە عێراق دەکات

لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی میسر و جەخت لەسەر پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان هەردوولا كرایه‌وه‌
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و وەلید محەمەد ئیسماعیل، باڵیۆزی  میسر لە عێراق
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و وەلید محەمەد ئیسماعیل، باڵیۆزی میسر لە عێراق

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ یەکشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە "وەلید محەمەد ئیسماعیل" باڵیۆزی  میسر لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە "وەجیە حیجازی"، کونسوڵی میسر لە هەولێر ئامادەی بوو، رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی میسر و جەخت لەسەر پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی پەیوەندی لە بواری کولتووری و ئاکادیمی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی میسر کرایەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیە دا شاندی میوان ستایشی کولتووری پێکەوەژیان و سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی کوردستانیان کرد و رۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانیان لە خەباتی گەلی کوردستان بەرز نرخاند.

تاوتویکردنی هەڕەشەی تیرۆر و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش، تەوەری دیكه‌ی ئەو دانیشتنە بوون.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی میسر لە عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی میسر لە عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد