پوتن: دۆخەکە باش نابێت ئەگەر بێلاڕووس هەناردەی گاز لەسەر ئەوروپا رابگرێت
K24 - ههولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، هیواخوازن ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا رانەگرێت، ئاماژهی بهوهش كرد، بەر لە هەڕەشەکان هیچ پشتگیرییەکی لە مۆسکۆ وەرنەگرتووە.
سەرۆکی رووسیا لە نوێترین لێدوانیدا ئاشكرای كرد، سەرۆکی بێلاڕووسی هیچ شتێکی پێ نەگووتووە و ئاماژەی بە هیچ نەداوە، بەڵام ئەگەری هەناردەکردنی گاز لەسەر ئەوروپا رابگرێت و ئەو بابەتەش باش نابێت؛ ئەگەر رووبدات.
قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا ئاڵۆزبووە، یەکێتی ئەوروپاش دەیەوێت سزای زیاتر بەسەر مینسکدا بسەپێنێت، سەرۆکی بێلارووس-یش رایگەیاندووه، ئەگەر برۆکسل سزا بسەپێنێت؛ ئەوا هەناردەی گازی رووسیا بۆ ئەوروپا رادەگرن، بەڵام مۆسکۆ پەیمانیداوە کە پابەند دەبن بە هەناردەکردنی گاز بۆ ئەوروپا.
لە هەمان کاتدا ئەو بۆریە گازانەی لە رووسیاوە بۆ ئەوروپا درێژکراوەتەوە، لە لایەن کۆمپانیای گاز پرۆمی رووسیەوە خاوەنداری دەکرێت، پوتن لەو بارەیەوە دەڵێت، هەر هەوڵێکی مینسک بە بڕینی گاز پێشێلکردنی یاسای هەناردەکردنی گازە.