سەربازێکی پۆڵەندا لەسەر سنوور کوژرا

K24 - هەولێر
سوپای پۆڵەندا رایگەیاند، سەربازێکیان لە چوارچێوەیە ئەو هێزانەی لە سەر سنووری وڵاتەکەیان بەرامبەر بە بێلارووس جێگیرکراون، بۆ رێگری لە پەڕینەوەی کۆچبەرانی ناسایی، بەهۆی رووداوێکەوە کوژراوە.
لە راگەیەندراوەکەی سوپای پۆڵەندا هاتووە، لە ناوچەی سنووری زاگان لە باشووری پۆڵەندا سەربازێکیان فیشەکێکی لەدەست دەرچووە و بەر خۆی کەوتووەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، هەروەها رەتیکردووەتەوە، رووداوەکە پەیوەندی بە کۆچبەرەکانەوە هەبووبێت.
وەزارەتی بەگری پۆڵەندا نزیکەی 15 هەزار سەربازی لە سەر سنوورەکانی لەگەڵ بێلارووس بڵاوکردووەتەوە، بۆ ئەوەی رێگری لە پەڕینەوەی کۆچبەرانی نا یاسایی بکەن و رێگە نەدەن کۆچبەران بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، کە بەهۆیەوە هەزاران کۆچبەر لەو سنوورە گیریانخواردووە.