"نرخی نەوت لە دوو ساڵی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە"

راوێژکاری کازمی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت نرخی هەر بەرمیلێك 100 دۆلار تێده‌پەڕێنێت
نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەن نرخی نەوت لە دوو ساڵی داهاتوودا لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە.

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، نرخی نەوت بە درێژایی ساڵانی 2022 و 2023 بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە، هۆکاری سەرەکیش بۆ دووبارەی گەشانەوەی بازاڕەکانی جیهان دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ماوەیەکی درێژ داخران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کرانەوەی ئابووری و دووبارە بووژانەوەی وڵاتان وادەکات خواست بۆ نەوت بەرزبێتەوە. کە ئەوەش وادەکات خواست بۆ نەوت و گاز بەرزبێتەوە و نرخی هەر بەرمیلێک 100 دۆلار تێپەڕێنێت.