ئه‌وروپاییه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی بێ به‌زه‌ییانه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
چالاكوانێكی كورد له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران ئاشكرایكرد، ئه‌وروپا ته‌نها ئه‌وه نییه كه ئاو، كاره‌با و مووچه هه‌بێت، زۆربه‌ی خێزانه كودره‌كانی ئه‌وێ تووشی كیشه‌یه‌كی گه‌وره بوونه، چونكه به‌ر له هاتنیان له كوردستان له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتوون و دوای گه‌یشتنیان بۆ ئه‌وروپا، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك تووشی په‌رته‌وازه‌یی و لێكدابڕان ده‌بن.
عیماد شه‌هاب، كه ماوه‌ی 23 ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه و له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا گوتی: به‌رده‌وام هاوكاری ئه‌و خێزانه كوردانه ده‌كات، كه ده‌چنه ئه‌و وڵاته، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا: هه‌ندێك كه‌س كاتێك روو له‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن ته‌نها بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه بگه‌نه ئه‌ڵمانیا و بكه‌ونه ژیانێكی خۆش، به‌ڵام منداڵه‌كانیان لێ سه‌ندراونه‌ته‌وه و گوتی: لێره هیچ به‌زه‌ییه‌ك به په‌نابه‌راندا نابرێت.
گوتیشی: فه‌رمانگه‌ی "یوگونس ئامتهێ" له ئه‌ڵمانیا، كه تایبه‌ته به له‌خۆگرتنی منداڵانی ئه‌و خێزانانه‌ی به‌رده‌وام كێشه‌یان هه‌یه، له‌سه‌ر حیسابی منداڵانی په‌نابه‌ران ده‌ژین و به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و خێزانانه ده‌كه‌ن كه كێشه‌یان هه‌یه، چونكه بۆ هه‌ر منداڵێك كه دایك و باوكی كێشه‌ی به‌رده‌وامیان هه‌یه، منداڵه‌كه‌یان لێ ده‌سه‌ننه‌وه، و مانگانه بڕی 10 هه‌زار یۆرۆ له حكومه‌ت ده‌سه‌نن بۆ هه‌ر منداڵێكی په‌نابه‌ر كه به‌خێوی بكه‌ن.
ئه‌و چالاكوانه چیرۆكی گفتوگۆیه‌كی نێوان خۆی و قه‌شه‌ی كڵێسایه‌كی گێڕایه‌وه، كه به گوته‌ی خۆی، دوێنێ سه‌ردانی كڵێساكه‌ی كردبوو و داوای له قه‌شه كردبوو، هه‌وڵێك بده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی سه‌ر سنوور، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه سه‌خته رزگاریان بێت.
له‌و باره‌یه‌وه عیماد شه‌هاب گوتی: قه‌شه‌ی ئه‌و كڵێسایه له وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌م گوتی: "ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌سه‌ر سنوورن، یه‌كێكیان به خاكه‌ناس رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه.. یه‌كێكی دیكه قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی له‌به‌ره نرخه‌كه‌ی 550 یۆرۆیه.. یه‌كێكی دیكه‌ش دووكه‌ڵی جگه‌ره ده‌كاته چاوی منداڵه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی بگریێت تاوه‌كو به‌هانایه‌وه بچن، ئه‌مانه هه‌موویان به وێنه و به‌ڵگه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر خراپه و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه، كه ساخته‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و وێنانه‌ش هه‌موویان به‌ناشاره‌زایی له‌لایه‌ن خودی په‌نابه‌رانه‌وه ده‌گیرێن و به‌بێ فلته‌ر بۆ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌نێرن، ئه‌وانیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و دواجار ده‌گاته‌وه ده‌ست ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به بابه‌تی كۆچبه‌ران، به‌تایبه‌ت له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر سنووره‌كان جنێو و قسه‌ی بێ‌ڕێز به پۆلیس و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌ده‌ن.. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه.
H.B