پۆڵه‌ندا: رێگه به په‌نابه‌ران ناده‌ین
K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی پۆڵه‌ندا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایه ئه‌ڵمانیا پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگری بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له سنووری نێوان پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كردووه و باسی ئه‌وه‌یان كردووه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌نداش رێگه به په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنوور ده‌دات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكومه‌تی پۆڵه‌ندا بڵاویكرده‌وه: "ده‌نگۆیه‌كی ناڕاست له‌ناو كۆچبه‌ران له‌باره‌ی كارێكی رێكخراو بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه له 15 مانگ پاسه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا ده‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌نداش رێگه‌ی په‌ڕینه‌وه به كۆچبه‌ران ده‌ده‌ن".
به‌یاننامه‌كه دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه درۆیه! سنووری پۆڵه‌ندا به پارێزگاریكردنێكی به‌هێز له‌لایه‌ن هێزه پۆڵه‌ندییه‌كانه‌وه ده‌مێنێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان هه‌ڵبه‌ستووه، ئامانجیان ئه‌وه‌یه كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنوور هان بده‌ن هه‌ڵبكوتنه سه‌ر سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا و بیانبه‌زێنن، كه له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامێكی مه‌ترسیداری لێ بكه‌وێته‌وه!".
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌ندا رایانگه‌یاند، "ده‌یان كۆچبه‌ری نایاسایی كه له بێلاڕووسه‌وه هاتوون، توانیویانه سنووره‌كه‌یان ببه‌زێنن" و هۆشداری ئه‌وه‌شیاندا، "كۆچبه‌ران بۆ ئه‌مڕۆ ئاماده‌كارییان كردووه، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان بپه‌ڕنه‌وه ناو خاكی پۆڵه‌ندا".
وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكه‌ی 600 هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له بێلاڕووسه‌وه بۆ ناو خاكی پۆڵه‌ندا دراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا بكه‌ن، ئاخۆ هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون، یانیش شكستیان پێ هێنراوه.
پرسی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان كوردن، بووه‌ته مانشێتی میدیا جیهانییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه، زانیارییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌لایه‌ن وڵاتی بێلاڕووسه‌وه بۆ مه‌رامێكی سیاسی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنرێن و له سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته و پۆڵه‌ندا و لیتوانیا له دۆخێكی هه‌ستیاردان، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌ت و منداڵیان له‌گه‌ڵه و بێ په‌ناگه له ره‌وشێكی كه‌شوهه‌وای سه‌خدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
H.B