دوو بوومه‌له‌رزه باشووری ئێرانی هه‌ژاند
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 14ـی نۆڤێمبه‌ر، دوو بوومه‌له‌رزه به گوڕی 6.5 به پێوه‌ری رێخته‌ر پارێزگای (هورمزگان)ـی له باشووری ئێران هه‌ژاند.
راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه، كاره‌با له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و پارێزگا ئێرانییه پچڕا و كه ده‌كه‌وێته باشووری ئه‌م وڵاته.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌سته‌ی فریاگوازی ئێران رایگه‌یاند، حاڵه‌تی ئاماده‌باشی له باشووری ئێران راگه‌یاندرا و كه‌سێكیش به‌هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌وه بووه‌ته قوربانی.
جه‌عفه‌ر میعادفه‌ڕ، به‌رپرسی ده‌سته‌ی فریاگوزاری ئێران گوتی: خه‌ریكین هاوكاری بگه‌ینینه ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌م دوو بوومه‌له‌رزه‌وه زیانی گه‌وره‌یان پێكه‌وتووه.
گوتیشی هه‌ردوو پارێزگای هورمزگان و كرمانشان له ئاماده باشیدان بۆ وه‌رگرتنی قوربانیان.
له 13ـی نۆڤێمبه‌ری 2017 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به هێزی 7.3 پله‌ی رێخته‌ر پارێزگای كرمانشانی هه‌ژاند، تا ئێستاش ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه ماون، كه زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران له‌سه‌ر هێڵی بومه‌له‌رزه‌ن.
ریزش کوه-زلزله هرمزگان pic.twitter.com/UoL1eTeJtD
— Behzad.khodaparasti (@behxadkhoda) November 14, 2021