لاپۆرتا به‌ڵێنی به‌ چاڤی داوه‌ ئه‌م 3 یاریزانه‌ی بۆ بگوازێته‌وه‌

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا و خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا و خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا بە سەرکردایەتی چاڤی دوای گواستنەوەی دانی ئالڤێس لیستێکی ئامادە کردووە و دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانە چەند یاریزانێکی نوێ بگوازێتەوە ریزەکانی لە نێوانیاندا رةحيم ستێرلینگ، حەکیم زیاش، کریستیان پۆلیسیچ و تیاگۆ ئالکانتارا.

چاڤی هێرناندێز لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا لە هەوڵی رێکخستنەوەی ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە، لە چەند رۆژی رابردوو چەند یاسایەکی تایبەتی بەسەر یاریزانەکان سەپاند، بڕیاریشیداوە دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت و چەند یاریزانێکی لە پێناو دەربازکردنی بلاوگرانا بگوازێته‌وه‌.

بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە بارسا، یەکەمین ئامانجی چاڤی لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە واژۆکردنی گرێبەستە لەگەڵ رەحیم ستێرلینگی ئەستێرەی مانچێستەر سیتی، کێشەکە لەوەدایە مان سیتی نایەوێت بە خواستن دەستبەرداری ببێت، بەڵکو فرۆشتنی ئەم یاریزانە ئینگلیزیەیە بە یەکجارەکی، ئەمەش بارسا ناچار دەکات روو لە ئەستێرەکی دیکە بکات.

رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوە کردووە حەکیم زیاشی مەغریبی یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی بارسێلۆنا و بەهۆی خراپی دۆخی دارایی هەوڵدەدات ئەم یاریزانە بە خواستن بباتە ریزەکانی لە کاتێکدا زیاش لە چێڵسی لەلایەن تۆماس توخێلەوە فەرامۆش کراوە.

جگە لە زیاش، کریستیان پۆلیسیچی ئه‌مریكی بەربژێرە بۆ یاریکردن لە بارسێلۆنا و رەنگە لە قۆناغی دووەم یاریی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە بکات،

ئەستێرەیەکی دیکەش ناوی لە لیستی زستانەی بارسا جێگیر کراوە، ئەمیش کالۆم هۆدسۆن ئۆدۆی یاریزانی چێڵسییە، سەڕەرای سەرەتا ئاگرینەکەی لەگەڵ بلوز، بەڵام ئێستا هێندە بەشداری یارییەکان ناکات و بارساش دەیەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت و بیگوازێتەوە ریزەکانی.

هەینی رابردوو بارسێلۆنا یەکەمین گرێبەستی لەژێڕ سەرکردایەتی چاڤی یەکلاکردەوە و دانی ئالڤێسی بەڕازیلی گەڕاندەوە ریزەکانی، لەلایەن خۆیەوە پێگەی لیڤەرپوول ئیکۆ دووپاتیدەکاتەوە چاڤی هەوڵدەدات تیاگۆ ئالکانتاراش بگەڕێنێتەوە ریزەکانیان.