مه‌لا به‌ختیار بۆ كوردستان24: ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به من كرا تاوانێكی زۆر مه‌ترسیداره
K24- هه‌ولێر:
لە لێدوانێكی تایبەتدا له‌باره‌ی بابه‌تی ژه‌هرخواردكردنی بۆ كوردستان24، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی گوتی: لەم دوو رۆژەدا راپۆرت بۆ سه‌ركردایه‌تی، مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی باڵای یه‌كێتی دەنووسم و دەبێت بەزووترین كات لێكۆڵینەوە لەم تاوانە بكرێت.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی من له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه به‌رامبه‌ر من ئه‌و كاره كراوه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یە تاوانەكە زۆر مەترسیدارە.
دووپاتیشیكرده‌وه، گه‌نجان و خەڵكی كوردستان چۆن متمانەیان ھەبێت بێنە نێو حزب، كه تێیاندا هه‌وڵی له‌ناوبردنی كه‌سانی وه‌ك ئێمه بدرێت، چونكه متمانه نامێنێت پێوەر نه‌ماوه، رەوشتی حزبی نەماوە.
له 22ی مانگی رابردوو دوای تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری چووه وڵاتی ئه‌ڵمانیا و راسته‌وخۆ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی "ڤیڤانتێس" له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی، ده‌ركه‌وت ژه‌هرخواردكراوه، دواتریش پشكنینی دووه‌می بۆ ئه‌نجامدرایه‌وه و پشتڕاستی پشكنینی یه‌كه‌م كرایه‌وه، كه گومان له بابه‌تی ژه‌هرخواردكردنه‌كه‌یدا نییه.
دوێنێش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، لە دوای کۆنگرەی چواری حزبەکەی وای لێهاتووە خەڵك هەوڵی لەنێوبردنی هاوسەنگەرەکانی بدات.
H.B